به‌یاننامه‌ی رێكخراوی مێزگردی ئێران بۆ پشتیوانی له (كه‌مپینی كوردستانی داكۆكی له مافی خوێندن به زمانی دایكیی)
به‌یاننامه‌ی رێكخراوی مێزگردی ئێران بۆ پشتیوانی له (كه‌مپینی كوردستانی داكۆكی له مافی خوێندن به زمانی دایكیی)
(ماڤی خوێندنی زمانی دایكی) و پتر له‌وه (ماڤی خوێندن به زمانی دایكی)، به‌شێكی جیانه‌كراوه‌ی ماڤی سروشتی مرۆڤه‌وه و، ناكرێ وه‌ك گرێدراوی بیر و ڕای گشتیی و بڕیاری فه‌رمیی چاوی لێبكرێ. ماڤه سروشتیه‌كانی مرۆڤ پێش ئه‌وه‌ی كه هاوده‌نگی گشتیی بۆ داوا كردنیان له حاكم (یاسا) هه‌بوونی هه‌بێ؛ هه‌بوون و به‌ر له به‌فه‌رمیی ناسینی له لایه‌ن حاكم یا یاساوه، له كۆمه‌ڵگا مرۆییه‌كانه‌دا جێگیر بوون. گه‌رچی دژبه‌رانی ماڤی خوێندن به زمانی دایكیی به ناره‌وا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌م ماڤه له هیچكام له یاسا و به‌ڵگه‌نامه نێونه‌ته‌وه‌یه‌كان دا دانیان پێدانه‌نراوه، به‌ڵام ئه‌و راستیه له بیر ده‌كه‌ن كه یاسا ده‌ستكرد(موضوعه)كان به پێچه‌وانه‌ی یاسا سروشتیه‌كانه‌وه به‌رهه‌می ویست و بریاری مرۆڤه‌كان و بارودۆخی زه‌مانن، بۆیه له زۆر بواردا به به‌راورد له نێوان ئه‌م دوو جۆره له یاسا، یاسا سروشتیه‌كان هه‌موو كات به گرینگتر له قه‌ڵه‌م ده‌درێ. وه‌ك ده‌بینین زۆرێك له ماڤه سروشتیه‌كان له ماوه‌ی سێ سه‌ده له مه‌وبه‌روه له یاسا نێونه‌ته‌وه‌یه‌كاندا جێگیر كراون و به‌فه‌رمی ناسراون. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه به‌و واتایه نیه كه ئه‌و ماڤه سروشتیانه پێش ئه‌و مێژوویه لای مرڤه‌كان به كه‌م گیرابن و بێ بایه‌خ چاویان لێكرابێ.
كۆكردنه‌وه‌ی ده‌یان هه‌زار واژووی شارۆمه‌ندانی كورد به شێوه‌یه‌كی جێی باوه‌ڕ، بۆ داخوازی ماڤێكی سروشتی ئه‌م خه‌ڵكه كه له یاسایی بنه‌ڕه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێرانیش دا دانی پێدانراوه_ نیشانه‌یه‌كی به‌رز و پیرۆزه له بزوتنه‌وه‌یه‌كی مه‌ده‌نی بۆ ماڤێكی پشت گوێخراوی نه‌ته‌وه نافارسه‌كانی له ئێران. ئه‌م ئه‌ژماره به‌رچاوه له واژوو كه، له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م و به كه‌مترین ده‌رفه‌ت و پێداویستی كۆكراونه‌ته‌وه، به‌ڵگه‌یه‌كی زۆر روونه بۆ ده‌م كوتكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌ڵێن خه‌ڵكانی نافارس له ئێران‌دا خوازیاری فێربوونی زمانی دایكی خۆیانیان نین .