`
لە كاتی چوونی بۆ ئامریكا، حەسەن رۆحانی، لە ستوونی كراوەی رۆژنامەی "واشینگتۆن پۆست"دا وتارێكی بڵاو كردۆتەوەو داوای لە هاوتا رۆژئاواییەكانی كردوە كە لەم هەلە كە هاتۆتە پێش كەڵک وەرگرنو ئامادەی دانووستان بن. ئامادەیی خۆشیانی نیشان داوە كە لەگەڵ رۆژئاواو بەتایبەت ئامریكا، كێشەكانیان چارەسەر بكا. ئاژانسی هەواڵدەری "کوردپا" دیمانەیەکی لە گەڵ سەرۆکی "مێزگردی ئێران" شەریف بێهروز کردووە کە کۆمەلێک پرسیار لە سەر پێوەندی ئێران و ئەمریکا و ئەگەری ئاسایی بوونەوەی پێوەندییەکانیان وڵام دراوەتەوە.