Iran Roundtable

Be part of conversation

ی هەنگوینی ئێران لە رۆژهەڵاتی كوردستان بەرهەمدێت

ی هەنگوینی ئێران لە رۆژهەڵاتی كوردستان بەرهەمدێتی هەنگوینی ئێران لە رۆژهەڵاتی كوردستان بەرهەمدێت
ئومێد بەرین
رووداو - هەولێر

لەباربوونی كەشوهەوای رۆژهەڵاتی كوردستان بۆ بەخێوكردنی هەنگ، وایكردووە خەڵكێكی زۆر بەكاری هەنگەوانییەوە خەریك بن، بەو هۆیەش نزیكەی نیوەی ئەو هەنگوینەی لە ئێران بەرهەم دێ، بەرهەمی هەنگەوانانی كوردە.

هەنگەوانی پیشەیەكی كۆنە و بەپێی هەندێ ئامار نزیكەی 8 هەزار كەس لە رۆژهەڵاتی كوردستان هەنگ بەخێو دەكەن و ساڵانەش 19 هەزار تۆن بەرهەمی هەنگوینیان هەیە كە دەكاتە 40%ی هەموو ئەو هەنگوینەی لە ئێران بەرهەم دێت.

رۆژهەڵاتی كوردستان كەشوهەوای كوێستانیی گونجاوی هەیە و باخ و لەوەڕگەی زۆرە، تاوەكو هەنگەوانان سوودی لێوەربگرن بۆ بەخێوكردنی مێشی هەنگ. لە پارێزگاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان پارێزگای ورمێ ساڵانە زۆرترین بەرهەمی هەنگوینی هەیە كە دەگاتە 17 هەزار تۆن، ئەوەش وایكردووە بە سەنتەری بەرهەمهێنانی هەنگوین لەسەر ئاستی هەموو ئێران بناسرێ.

پارێزگای ورمێ 8 ملیۆن و 820 هەزار سندووقی مێش هەنگوینی هەیە كە هەر سندووقێك 22 كیلۆ هەنگوین بەرهەمی هەیە، بەڵام ئەو سندووقە مێشانەی بەشێوەیەكی كلاسیكی خزمەت دەكرێن، ساڵانە تەنیا 8 كیلۆ هەنگوینیان هەیە.

شاری خۆی لە باكووری پارێزگای ورمێ ساڵانە بە بەرهەمهێنانی 10 هەزار تۆن هەنگوین پلەی یەكەمی بەرهەمهێنانی هەنگوینی لەو پارێزگایەدا هەیە.
باقی ئەحمەدی، كە هەنگەوانێكی شارۆچكەی مەهابادی سەر بە پارێزگای ورمێیە بە (رووداو)ی گوت "ساڵانە رێژەیەكی زۆر هەنگوین بەرهەمدێنین، بەڵام وەكو پێویست گرنگیمان پێنەدراوە، ئاسانكاری بۆ هەناردەكردنی بەرهەمەكانمان نەكراوە". گوتیشی "ئەو هەنگوینەی ئێمە بەرهەمی دێنین بەرهەمێكی سروشتییە، چونكە ئێمە شەكر بەكارناهێنین لە پەروەردەكردنی مێش هەنگەكان، بەڵام هەنگوینەكەمان نەیتوانیوە جێی خۆی لە بازاڕە جیهانیەكاندا بكاتەوە و وەك بەرهەمێكی تەواو سروشتی خۆی بناسێنێ".

ماوەی چەند ساڵێكە كارگەیەكی تایبەت بە لە قوتونانی هەنگوینی هەنگەوانانی ناوچەكە دامەزراوە، ئەو كارگەیە ساڵانە بەرهەم لەو هەنگەوانانە وەردەگرێ، بەڵام بەو مەرجەی هەنگوینەكەیان سروشتی بێت و دەستكاری نەكرابێ.

ناسر ئاریا، بەرپرسی كارگەی هەنگوینی ئالانی كوردستان لە مەهاباد، كە هەنگەوانیشە بە(رووداو)ی گوت "بەپێی ئەو ئەزموونەی هەمانە لە كاری هەنگەوانی، هەوڵمانداوە ئەو كارە بكەینە پیشەیەكی مۆدێرن و لە قاڵبە كلاسیكییەكەی دەربچین".

هەرچەندە ناسر دەڵێت ئەو هەنگوینەی ئەوان بەرهەمی دێنن 100% سروشتییە و فێڵی تێدا نەكراوە، بەڵام هێشتا هەنگوینەكەیان ناوبانگێكی جیهانی پەیدا نەكردووە "چونكە هەنگوینێكی زۆر لە ئێران هەناردە دەكرێت كە بەشێكی فرت و فێڵی تێدا كراوە و خراپە، ئەوەش وایكردووە خەڵك لە هەنگوینی ئێرانی بەگومان بن". گوتیشی "هۆكاری ناودارنەبوونی هەنگوینی رۆژهەڵاتی كوردستان ئەوەیە كە بەرهەمی ئێمە ناوی ئێرانی لەسەرە و هەر بەو ناوە دەچێتە بازاڕەكانی جیهان".

ئەو خاوەن كارگەیە ئاماژەی بەوەدا كە هەندێك لە بەرهەمی هەنگەوانانی رۆژهەڵاتی كوردستان راستەوخۆ لەلایەن وڵاتانی دەوروبەرەوە دەكڕدرێتەوە و قوتوبەند دەكرێت، بەو هۆیەوە چەند بەرامبەر قازانجی لێدەكەن، بەڵام گوتی "هەر ئەو بەرهەمە كە ناوی ئێرانی لەسەرە، كەس نایكرێت". 

 كێشەی بەردەوامی كڕیاران جیاكردنەوەی هەنگوینی باش و خراپە لە یەكدی، تاوەكو ئێستا چەندین رێگە باسكراوە بۆ ئەو جیاكردنەوەیە لەوانەش دانانی هەنگوین لەناو بەفرگر. بەڵام باقی ئەحمەدی هەنگەوان دەڵێت "هەندێك خەڵك سەلاجەیان كردووە بە ئامێری پشكنینی هەنگوین، ئەم كارە شتێكی هەڵەیە، هەنگوین دەبێت لە    20 - 36 پلەی سەدی بپارێزرێت، بەڵام پلەی بەفرگر بە تێكڕایی لە نێوان 1-10 پلەی سەدییە، بۆیە ئەگەر هەنگوینەكە ئەسڵیش بێت، وا هەست دەكرێ شەكری تێدایە".

گۆڕانكاری كەشوهەوای جیهان و ئەو خۆڵبارینانەی لە باشووری عێراق روودەدەن و درێژ دەبنەوە بۆ باشوور و رۆژهەڵاتی كوردستان، بە قسەی هەنگەوانان كاریگەری كردووەتەوە سەر بەرهەمی هەنگوین.

ناسر ئاریا، بەرپرسی كارگەی هەنگوینی ئالانی كوردستان گوتی "ماوەی چەند ساڵێكە ئەو تەپوتۆزە كە لە عێراقەوە دێتە رۆژهەڵاتی كوردستان زیانی زۆری لە ئێمە داوە، رێژەی بەرهەمی ئێمەی هێناوەتە خوارەوە و دەبێتە هۆی قڕبوونی هەنگەكانمان".]ی هەنگوینی ئێران لە رۆژهەڵاتی كوردستان بەرهەمدێت