Iran Roundtable

Be part of conversation

رۆحانی درێژ کەرەوەی تەمەنی کۆماری ئیسلامی یان خولقێنەری کەشێکی دیمۆکراتیکە لە ئێراندا؟

مەجید ئەلیاسیمەجید ئەلیاسی
مەجید ئەلیاسی

 

چەند هەفتە پێش ئێستا شانۆی بەناو هەڵبژاردن لە ئێرانی ژێر دەستی کۆماری سێدارە ی ئیسلامی بەرێوە چوو. لەناو ئەو بەناو هەڵبژاردنەدا حەسەنی رۆحانی بە سەرۆک کۆماری تازەی ئێران هەڵبژێردرا. دوای ئەوەی کە رۆحانی زۆر کەس و لایەن پێیان وا بوو کە بە هاتنە سەر کاری کەسێکی دیکە بۆ بە دەستەوە گرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری دەکرێت چاوەروانی ئاڵووگۆر لە سیاسەتی ئێران، هەم لە ئاست نێوخۆ و دەرەوە بە ئەنجام بگات، ئەم بیرۆکەیە رەنگە تا ماوەیەک دۆنیای دەرەوە تووشی گومان بکات، کە حەسەنی رۆحانی بە گرتنە پێشی سیاسەتێکی نەرمتر لە گەڵ دۆنیای دەرەوە هندێک لەو قەیرانە ئابووریە کە ئێرانی تێکەوتووە کەم بکاتەوە، لە لایەکی دیکەوە خۆش باوەریەک لە موحافیلی نێودەوڵەتی دروست بێت بۆ چارەسەری کێشەی ناوەکی ئێران.

ئەم چاوەروانیانە لە ئێستا تا رادەیەکی زۆر لەنێو وڵاتانی ئورووپایی کەشێکی دروست کردوە کە رۆحانی دەتوانێ چارەسەری کەیسی چەقبەستوویی ناوکی ئێران لە گەڵ دۆنیای دەرەوە بکات، هەر چەند سیاسەتی کۆماری ئیسلامی درێژکەرەوەی کاتە لەسەر پەرەپێدان و پیتاندنی ئۆرانیومەو لە لایەکی دیکەشەوە رۆحانی وەک کەسێکی مەدداح لە باندی ولایەتی فەقێ کە زمانێکی چەوری هەیە لە فێڵ بازی و خەڵک فریو دان و بۆ ماوەی چەند ساڵێک دەتوانێ تەمەنی رژیمی نگریسی کۆماری ئیسلامی درێژ بکات و بەرگری بکات لە رووخانی ئەو رژیمە، لە گەڵ ئەوەشدا بە زمانێکی دیکە لە گەڵ دونیای دەرەوە مامەڵە بکات.

ئەم سیاستە نەرمەی رۆحانی بە نیسبەت دونیای دەرەوە، سەرەنجام دەبێتە هۆی زیاتر بوونی پیتاندنی ئۆرانیوم و دەست پێڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ناوکی. لە وتووێژێکی رۆحانی لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا ناوبراو بە راشکاوانە باسی لە وتووێژەکانی خۆیی لەو کاتەدا کە ئەو بەرپرسیارەتی لە گەڵ وڵاتانی ٥ ­­ کۆی یەکی لە ئەستۆ بوو، ناوبراو نەیشاردوە کە ئەتوانی رێژەی سینترڤۆژەکان لە ٢٥٠ وە بگەیەنێتە ٢٥٠٠ لە کاتێکدا دونیای دەرەوە بە سەختی پێداگری لە سەر ڕاگرتنی پیتاندنی ئۆرانیوم دەکردەوە.

بێگۆمان ئەم سیاسەتەی رۆحانی درێژ کەرەوەی هەمان سیاسەتی خاتەمیە کە عومری کۆماری کۆنەپەرەستی ئیسلامی بۆ ماوەی هەشت ساڵ درێژ کردەوە. بە داخەوە ئەو کەس و لایەنانە نەک هەر لە سیاسەتی کۆماری ئیسلامی تێنەگەیشتوون ، بەڵکوو زۆر سادە و ساویلکانە بیر دەکەنەوە، رۆحانی نەک هەر تۆزەقاڵێک وەزعی ژیان و گۆزەرانی خەڵک بەرەو باشی نابات ، بەڵکوو دەبێتە هۆیی هەڵاوسانێکی لە رادەبەدەری نرخی شتومەک لە ئێراندا، گەمارۆ بەربڵاو ویەک لە دوای یەکەکانی نێو دەوڵەتی بۆ سەر رێژیم، راستەو خۆ بوونەتە هۆیی گرانییەکی زۆر لە رادەبە دەر و ژیان و گۆزەرانی خەڵک بەرەو تاریکی دەبات، ناوبراو بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە لە ژیر ناوی رێفۆرمخوازی میانەرەو خەڵکی ئێران بە گشتی و نەتەوە ژێژ دەست لە ئێران سەرکۆت دەکات.

هەر لە ئەو پێوەندییە دا رۆحانی لە هەوڵی ئەوەدایە کە نفووزی کۆماری ئیسلامی لە ئەوەی کە ئێستا هەیە لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەراست پەرەپێبدات و نەیارانی ئەو رژیمە دەمکووت بکات. بە بڕوای من کۆماری ئیسلامی و ئەو نیزامە بە هیچ جۆرێک ئیسلاح پەزیر نییەو هەروەها گرنگ نییە کێ دەبێتە سەرۆک کۆماری ئێران، ئەوەی دەسەڵاتی گشتیی نیزامی لە ژێر دەستدایە و بریاری لە سەر دەدات، رێبەری ولایەت فەقێیە.

بە هیوای رووخانی رێژیمی فاشیستی کۆماری ئیسلامی لە داهاتوویەکی نزیکدا.

ئەم بابەتە روانگەی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی کوردپا لەمەڕ نێوەرۆکەکەی بەرپرسیار نییە.