Iran Roundtable

Be part of conversation

بانگەواز بۆ رێپێوانی گشتی بە دژی شەپۆلی نوێی لەسێدارەدانی بەندکراوەکانی سیاسی لە ئێران

 

ئەویندارانی ئازادی و مافخوازانی ماندوونەناس!

هەروەک ئاگادارن رژێمی کۆنەپەرست و دژی گەلی کۆماری ئیسلامی ئێران جارێکی تر دەستی بە خوێنی رۆڵەکانی ئەم خاک و وڵاتە سوورتر کرد و بێ باکانە و بێ سڵەمینەوە یەک بە دوای یەک لە رۆڵە ئازا و مافخوازەکانمان لێدەستێنێ.  
لە چەندی هەوتووی رابردوودا دەسەلاتدارانی رژێم دەیان کەس لە بەندکراوە سیاسیەکانیان لەسێدارە داوە و ئەگەری لە سێدارەدانی چەندین بەندکراوی سیاسی تریش لە رۆژانی داهاتوودا لە ئارادایە.  ئەمە سەڕەڕای ئەوەیە کە دەوڵەتی تازەی ئاخوند رووحانی بەڵێنی باشترکردنی دۆخی خەڵکی ئێران و نەتەوە ژێردەستەکانی دابوو.
دۆخی خەڵکی ئێران بەگشتی لە وەتای هاتنەسەرکاری ئەم رژێمەدا رۆژ بە رۆژ بەرەوە خەراپی رۆیشتووە بەڵام نەتەوەکانی ژێرستەمی چەندقات، ئەم زوڵم و زۆرییە زیاتر بە نیسبەتیان رەوا بیندراوە و هەر لەو چەند رۆژانەی رابردوودا دابوو کە ئێعدامێکی بە کۆمەڵی گیراوانی گەلی بەلوچیان لەم ناوچەیە ئەنجام درا کە ئەو پەڕی دوژمنایەتی ئەم رژێمە لە گەڵ گەلانی ئێران بە تایبەتی گەلانی مافخواز و بەشخووراو دەسەلمێنێ.
هەر ئێستا بە دەیان بەندکراوی سیاسی سەر بە گەلانی عەرەب، بەلووچ و کورد لە گرتووخانەکانی ئەم رژێمەدا چاوەڕوانی رۆژی لەنەکاوی دواساتەکانی ژیانیانن.  ئەم بەندکراوانە زۆر بێ بەزێیانە و بەناحەق، بە دوور و نامۆ لە گەڵ سەرەتاییترین پێوانە نێودەوڵەتیەکان، لە داداگا سەرپێیەکاندا حوکمی ئێعدامیان بۆ براوەتەوە .  کۆمەلگایی نێودەوڵەتی نابێ چی تر لە بەرامبەر ئەم شاڵاوە لە ئێعدام و سەکووتی رژێمی کۆماری ئیسلامیدا بێدەنگی رەچاو بکات و نابێ لەوە بترسێ کە ئەم دەنگ بلیدنکردنەوانە زەربە لە دانوستاندەکانیان لە گەڵ ئەم رژێمە لە سەر پرسەکانی تری وەک بەرنامەی ناوەکی، ناردنە دەرەوەی تێرۆریزم و دەست لە کاروباری وڵاتانی درواسێ و ناوچە و هتد... بدات.  
ئێمە واژۆکەرانی ئەم تۆمارە، بۆ ئیدانە کردنی سیاسەتی سەرکووت و ئعیدامی رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران داوا لە کۆمەڵانی ئازادیخوازی دانیشووتی شاری و تورنتۆ و شارەکانی تری ئونتاریو دەکەین بەشداری خۆپێشاندانێکی جەماوەری لە رۆژی یەکشەممۆ، ١٠ی نوامبری ٢٠١٣ کاتژمێر ١ تا ٣ی پاشنیوەڕۆ لە مەیدانی مێل لەستمەن بەم ناونیشانەی خوارەوە بکەن.

  • ئەنجومەنی چالاکانی مافی مرۆڤی زانکۆ یورک
  • بەرەی یەکگرووی خوێندکاری، یەکەی کانەدا
  • حیزبی خەڵکی بەلوچستان
  • حیزبی تودەی ئێران، یەکەی کانەدا
  • حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، رۆژهەڵاتی کانەدا
  • حیزبی هاودەردی دیموکراتیکی ئەهواز
  • حیزبی دێموکراتی کوردستان، رۆژهەڵاتی کانەدا
  • کۆمەڵی مافی مرۆڤی بەلوچستان
  • رێکخراوی فەدائیانی خەلقی ئێران (زۆرینە) - تۆرێنتۆ
  • رێکخراوی مافی مرۆڤی ئەهواز
  • کلوبی لاوانی کورد
  • کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، ئەمریکای باکوور
  • ماڵی کوردی تورنتۆ
  • مێزگردی ئێران
  • یەکیەتی میللی بۆ دێموکراسی لە ئێران
  • یەکیەتی نیشتمانی کوردستان، رێکخستنی کانەدا
  • پارتی دێموکراتی کوردستان، لقی ٧ی کانەدا و ئەمریکا